ئێران و چەکی ئەتۆمی
راپۆرت: بەدران محێدین، دەنگ نیوز
لە ناوەڕاستی شەستەكاندا تاران یەكەمین كورەی ئەتۆمی خۆی لەرێگەی ئەمریكاوە بەدەست هێناوه و بریتی بووە لە كورەیەكی لێكۆلینەوەو لە 5 مێگاوات پێك هاتبوو، ئەو كورەیە بە یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی 93% كاری دەكرد، مێژووی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی پەنجاكانی سەدەی رابرددوو،
لەگەڵ کۆتایی سەدەی رابردوو، ئەمریكا كورەی لێكۆڵینەوەی بچووكی دایە ئێران، كەچی پلانی شای ئێران بەرزە فڕ بوو دەیوست 23 كورە بۆ وزەی ئەتۆمی دابمەزرێنێ و پاش ئەوەی چەند رێككەوتنێكی سەرەتایی لەگەڵ ئەڵمانیای رۆژئاواو فەرەنسا كرد و لە هەمان كاتدا تاران پەیماننامەی رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی واژووكرد لەساڵی 1968 و لە ساڵی 1970 دا پەسەند كرا؛ سەرجەم چالاكیه ئەتۆمیەكانی رووبەرووی پشكنین دەبونەوە لەلایەن ئاژانسی نێو دەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی.
پەرلەمانی ئێران دەنگی لەسەر ئەوەدا ئێران بچێتە نێو پەیماننامەی قەدەغەكردنی بڵاوبونەوەی ئەتۆمی ، تیایدا رێگە بە وڵاتانی كاركەر بە كورەی ئەتۆمی نادات چەكی ناوكی بەرهەم بهێنن و كارگەكانیشی دەخاتە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمەوە.
ساڵی 1974، ئێران ئاژانسی ئێرانی بۆ وزەی ئەتۆمی دامەزراند، و پلانی دروست كردنی 23 كورەی ئەتۆمی و پەرەدان بە فەرمانگەی سوتەمەنی تەواوی ئەتۆمی راگەیاند.
1979، پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەمریكادا پچڕاند و بەرنامە ئەتۆمیەكەی ڕاگرت بەهۆی بەرپابوونی شۆرشی ئیسلامییەوە.
دوای شۆرشی ئیسلامی ئێران و ناوەراستی تەواوکردنی پرۆژەی کورەکانی ئەتۆمی ئیران پەیوەندی ئیران لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بە تەواوی پچڕا، چونکە سەرەتایی کارەکانی شۆرشی ئیسلامی ئێران ھێرش کردن بوو بۆ سەرە کونسولی ئەمریکا لە تاران کە تەواوی کارمەندانی کونسولی ئەمریکا دەستگیکران، دوای ئەو کارەی ئیران ئەمریکیەکان لە رێگای ھێزی تایبەتەوە ھەولیدا کارمەندانی کونسولخانەکەی رزگار بکات بەڵام فەشەلی ھێنا، لە یاسایی نێودەولەتی ئەوە دەچێتە چوار چێوەی ھێرش بۆ سەر نیشتیمان، یەکێک لە خالەکانی یاسایی پەیوەندییەنێودەولەتیەکان باس لەوە دەکات ھەر کونسولخانەیەک لە ولاتێک بە نیشتیمانی ئەو ولاتە ھەژمار دەکرێت، دوای ئەمەش ئەمریکا و بەریتانیا چەندین جار کۆبونەوە بۆ ئەوەی بە ھێزی سەربازی ھێرش بکەن بۆ سەر ئێران بەلام بەریتانیەکان قبولی ئەوەیان نەکرد لەبەر بەرژەوندیەکانی خۆیان.
دواتر لە سالی 1984 ئەمریكا تارانی لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتی لە تیرۆر پۆلێن كرد.ئەوەش سەرەتایی گەمارۆی ئیران بوو لە ڕووی سیاسیەوە، لەو کات ئێران لە دۆخێکی خراپی ئابوری و سیاسی و سەربازی بوو، چونکە لە شەرێکی درێژخایەن بوو لەگەڵ وڵاتی عێراق کە تەواوی وڵاتانی عرەبی ھاوکاری عێراقیان دەکرد،
ئەگەرچی ئێران لە دۆخێکی خراپی سیاسی و ئابووری بوو بەڵام دەستی ھەلنەگرت لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی، بەردەوامدانی ئیران بە کورەئەتۆمیەکەی بۆ گەیشتنە بەوە بە تەواوی ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، خاوەن بوون بە چەکی ئەتۆمی مانەوی دەولەتە بۆ ھەمیشە بە ھێزەوە و لە کۆمەلگای نێودەولەتی و ئەنجومەنی ئاسایش دەبێتە خاوەن پێگەی بەھێز، ئێران بۆ پێشکەوتنی چەکی ئەتۆمی سودی زۆری بنیووە لە وڵاتی پاکستان،
ئێستا وڵاتە زلھێزەکان پاکستان تۆمەتبار دەکەن بەوەی ھەمیشە ھاوکاری ئیران دەکات بۆ گشتن بە چەکی ئەتۆمی،دوای روسیا و صین و کۆریای باکور ئێستا پاکستان یەکەمین وڵاتە بەوەی لە دیزاینی ئەتۆم یارمەتی ئێران دەدات، ئەمەش جگە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیگەران کردووە بە تەواوی وڵاتی ئیسرائیلی توشی ھەلوێست کردووە بەرامبەر خۆیان چونکە ئیسرائیل ھەمیشە ئیران بە دوژمنی خۆی دەزانێت لە رۆژھەلات ناوەراست، بۆیە لە ساڵانی ڕابردوو وەزارەت دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند کە ئێران دیزاینەكانی ئامێری لێكجیاكردنەوەی ناوەندی لە زانای پاكستانی عبد القدیر خان دەسكەوت؛ بەمەبەستی پیتاندنی یۆرانیۆم.
لە 14ی تەموزی 2015، هێزە نێودەوڵەتیەكان و ئێران گەیشتنە رێككەوتنێك سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی تاران؛ تیایدا ئاماژە بە كەمكردنەوەی چالاكیە ئەتۆمیەكانی كراوە لە بەرانبەر هەڵگرتنی سزای ئابوری نێودەوڵەتی سەپێنراو لە 8ی ئایاری 2018، سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێككەوتنكە راگەیاند و سزای ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند، لە1ی تەموزی 2019، ئیران رایگەیاند ئاماری یۆرانیۆمی پیتێنراوی بریتیە لە 3% كە ئاستی 300 كلم؛ ئەوپەڕی سنوری رێگەپێدراوە بۆ بەرهەم هێنانی بە گوێرەی رێككەوتنی ئەتۆمی.
گرژی و ئالۆزی نێوان ئەمریكا و ئێران بەرەو هەلكشانێكی زۆر هەنگاوی نا و واشنتۆن رایگەیاند هێزی سەربازی رەوانەی كەنداو دەكات بۆ پاراستنی بەرژەوەندی وڵاتەكەی و هاوپەیمانەكانی بەهۆی هەڕەشەكانی تارانەوە.
پێش ئەوە واشنتۆن تاقیكردنەوەكانی رۆكێتی تارانی كردە پاساو بۆ كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتۆمی نێوان هێزە ئەتۆمیەكان لە نێوان ئێران و كۆمەڵەی (5+1) سەبارەت بەبەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەگوێرەی راپۆرتێكی پێشووی گۆڤاری (ناشیونال ئینترست)ی ئەمریكی؛ تیایدا ئاماژەی بە دروست كردنی چەكی ئەتۆمی كردبوو لەلایەن تارانەوە كە تا ئێستاش ئەم كارەی نەكردوە.
ئێستاش وڵاتە زلھێزەکان بە تەواوی چاویان لەسەر ئەوەیە و دەیانەوێت بزانن پێشکەوتنی چەکی ئەتۆم ئێران تا چ ئاستێک چوویتە پێش، پێنچ وڵاتە زلھێزەکەی جیھان بە ھۆی لۆبیکردنی ئیسرائیل دژی ئێران رۆژ بە رۆژ سزا ئابووریەکانی سەر ئیران قورستر دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بە ھەر شێوەیەک بێت ئێران بووە ستێنن لە تەواو گەیشتن و بوون بە خاوەن چەکی ئەتۆمی، ترسی وڵاتان ئەوروپی زیاتر لەوەیە دوای ئێران ھەر یەک لە ولاتی تورکیا و سعودیەش دەست ببەن بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی، بۆیە بە ھەموو شێوەیەک لە ھەولی ئەوەدان نەھێلن ئێران دەستی بگات بە چەکی ئەتۆم و بببێت بە بەر بەستێک بۆ بەژەوەندی وڵاتانی زلھێز، ئەمە جگە لەوەی کاردانەوەی خراپی ئابووری بەسەر خەلکی ئێران ھێناوە و بە شێوەیەک ئابوری دابەزیووە خەلک دەستکەوتنی نانی لا زۆر زەحمەت بووە ئەمە جگە لەوەی رۆژانە ئەمریکا بەرپرسی سیاسی و سەربازیەکان دەخاتە لیستی تیرۆرەوە،
هەڵكشانەكانی نێوان هەردوولا گەیشتە ئاستێك سوپای ئێران فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی ئەمریكای خستە خوارەوەو وانشتۆن رایگەیاندبوو لە لێواری هێرشێكی سەربازیدا بوە بۆ سەر تاران تا دوا چركەكان.
هەروەها لە وەلامدانەوەی دەست بەسەراگرتنی كەشتیەكی نەوت هەڵگری ئێران لە جەبەل تاریق، تاران كەشتیەكی نەوت هەڵگری بەرتانیای دەست بەسەر كرد، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی بەریتانیا ئەمریكا وای دابنێن كردەوەكە هەرەشەیە بۆسەر دەریاوانی ئاوی داوای پێكهێنانی هاوپەیمانیەتیكی سەربازی بكەن بۆ پاراستنی كەشتیە جەنگیەكان لە كەنداو.
لێكنزیكبوونەوەی هەڵوێستی ئەوروپییەكان لە سیاسەتەكانی ئەمریكا ئەم هەنگاوەی ئێران هەڵوێستی ئەوروپییەكان زیاتر و زیاتر لە سیاسەتەكانی ئەمریكا نزیك دەكاتەوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئێراندا، لە كاتێكدا هێشتا فەڕەنسا كۆشش دەكات تاران و واشنتۆن لێكنزیك بكاتەوه.
ئەمریكا دەیەوێت وەبەرهێنان لەو هەنگاوەی ئیراندا بكات و باوەڕ بە ئەوروپییەكان بێنێت لەوەی سیاسەتێكی توندتر لە هەمبەر تاران پەیڕەو بكەن. ئەو ھەولویست وەرگرتنانەش ھەمووی دەگرێتەوە بۆ بەھێزی لۆبی ئیسرائیلی، بەڵام ھێشتان لەناو وڵاتانی ئەوروپی ھەر یەک لە فەرەنسا و سویسرا لەسەر ھێلن بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بەردەوام بن و ئیران ناچار بکەن بگەرێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و کار نەگات بەوەی وڵاتە زلھێزەکان ھێزی سەربازی بەکار بێھێنن.
ئەگەرچی ئێران گوێ بە ھیچ لەو فشارانە نادات بۆیە ئیسرائیل زۆرجار لە رێگای فرۆکەی پێشکەوتوو بۆمببارانی وێستگە ئەتۆمیەکانی ئیران دەکات، لە ماوەی رابردوو چەندین جار ئیسرائیلەکان ئەو کارەیان دوبارە کردووە، ئەمە جگە لەوەی لە رێگای ھەوالگری ھەولی زانیاری وەرگرتن دەدات لەسەر تەواوی بەرنامە ئەتۆمیەکان و زانا و شارەزایانی ئەتۆم لە ئیران بۆ ئەوەی نەھێلێت ئیران دەستی بگات بە چەکی ئەتۆمی، وەک ئەوەی لە ماوەی رابردوو بینیمان لە ناوەراستی تەھران ی پایتەخت گەورە زانای ئیرانی موحسین فەخریزادەمان بینی.