دامەزراندنی ٣٠ ھەزار چەکدار لەسەر میلاکی حەشدی شەعبی ڕەتدەکرێتەوە

دەنگ نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق پابەند نییە بەو بڕگەیەی یاسای بودجە، کە تایبەتە بە دامەزراندنی ٣٠ ھەزار چەکدار لە سەر میلاکی حەشدی شەعبی.

دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی ڕێگرە لە بڕیاری گەڕاندنەوەی (٣٠) ھەزار چەکدار بۆ ناو ڕیزەکانیان کە پێشتر گرێبەستەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سەرباری جێگیرکردنی بڕگەیەک لەناو یاسای بودجە، بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەو چەکدارانە لەسەر میلاکی دەستەی حەشدی شەعبی دابمەزرێنەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی ڕێگرە.


سەرچاوەیەکیش لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکردووە، ئەو چەکدارانە بە ڕەسمی تۆمارنەکراون و پێشتر لە سوریا پاڵپشتی (سوپای ئەسەد)یان کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *