ڕێگە نادرێت کارمەندانی چینی لە عێراقەوە گەشت بۆ وڵاتەکەیان بکەن

دەنگ نیوز

پاش دیاریکردنی چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕێگە نادرێت کارمەند و کرێکارانی چین لە عێراقەوە گەشت بۆ وڵاتەکەیان بکەن.

باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد، ڕایگەیاند: ڕێگە بە کارمەندانی دوو کۆمپانیای چینی لە عێراق نادرێت سەردانی وڵاتەکەیان بکەن، پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ١٤ کارمەند لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ چین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوون. ڕۆژی ھەینیش، دەستەی فڕۆکەوانی چینی، بۆ ماوەی دوو ھەفتە، گەشتە ئاسمانییەکانی لە بەغدادەوە بۆ شاری گوانزۆ، ڕاگرت.

 دوابەدوای کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ئاداری ڕابردوودا، حکومەتی چین سەرجەم ڕێوشوێن و ڕێکارە توندەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە ھەڵگرت و بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغیش گەشتە ئاسمانییەکانی لە ناوخۆ و دەرەوە ئاسایی کردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *