چواریه‌كه‌ی سه‌ربازی له‌سنووری كه‌ركووك جێگیرکران

دەنگ نیوز

وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كەركوک رایگەیاند بۆ روبەڕوبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە سنوری پارێزگای کەرکوک چوار یه‌كه‌ی  سەربازی لە ناوچە جیاوازەکانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك جێگیرکراون.

عامرنوری، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كەركوک رایگەیاند،‌ حكومه‌تی عێراق چوار یەكەی سەربازی كه‌ دوویه‌كه‌یان سه‌ربەهێزە تایبەتییەكانی عێراقن و دوویه‌كه‌شیان سه‌ربه‌پۆلیسی فیدڕاڵین لە باشوری كەركوک بە تایبەت لە نزیك قه‌زای حه‌ویجه‌ و له‌و ناوچانه‌ی كێڵگەی نەوتیان تێدایه‌ جێگیر كردووە.

وتەبێژیبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كەركوک گوتیشی، به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه‌ ژمارەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی زیادكراوە و هاوكاری سه‌ربازیش بۆ پشتیوانیكردنی هێزه‌كان ره‌وانه‌كراوه‌.

جێگیركردنی ئه‌و یه‌كه‌سه‌ربازییانه‌ دوای هێرشه‌كانی داعش دێت بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق كه‌ به‌هۆی بۆشایی ئه‌منییه‌وه‌ ده‌ستیان به‌چالاكی كردۆته‌وه‌ و له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ژماره‌یه‌ك هێرشیان له‌سنوری كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *