کۆمسیۆن هەڵسەنگاندن بۆکاندیدەکان دەکات

دەنگ نیوز

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەعێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی 1ی ئایار وادەی تۆمارکردنی کاندید و لیستی هاوپەیمانییەکان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکەی مانگی تشرینی یەکەم کۆتایی هات، لەئێستادا کۆمسیۆن  “ژوری ئۆپراسیۆن”ی پێکهێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی شیاوبونی کاندیدەکان و لەماوەی 15 رۆژدا کارەکانیان تەواو دەکرێن.

جمانە غلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەعێراق بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی راگەیاندوە، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەی مانگی تشرینی یەکەم 44 (چل و چوار) هاوپەیمانی، 267 (دو سەد و شەست و حەوت) حزب تۆمارکراون و 3500 (سێ هەزار و پێنج سەد) کاندیدیش کێبەرکێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 (سێ سەد و بیست نۆ) کورسی پەرلەمان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا کۆمسیۆن هەڵسەنگاندن بۆ زانیاری کاندیدەکان دەکات و دواتر ناوەکانیان رەوانەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، دەستەی نەزاهە و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن  “ژوری ئۆپراسیۆن”ی پێکهێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی شیاوبونی کاندیدەکان و لەماوەی 15 رۆژدا کارەکانیان تەواو دەکرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *