ئێکسۆن مۆبیل لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش دەکشێتەوە

دەنگ نیوز

حکومەتی عێراق لە گفتوگۆدایە لەگەڵ کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی بۆ کڕینی پشکی کۆمپانیاکە لە کێڵگەی “قورنەی رۆژئاوا-1” لە پارێزگای بەسرە، کە پێشبینیدەکرێت 20 ملیار بەرمیل نەوتی تێدابێت. 

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پشتراستی کردەوە کە وڵاتەکەی لە هەوڵی کڕینەوەی پشکەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکەیە، بەڵام کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل لەبارەی شێوازی فرۆشتنی پشکەکانی کێڵگەکە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە. 

هەرچەندە پێشتر باس لەوە دەکرا کۆمپانیایەکی چینی بە ناوی پێترۆچاینا پشکەکانی ئێسکۆن مۆبیل لە کێڵگەی قورنای رۆژئاوا-1 دەکڕێتەوە، بەڵام لێدوانەکانی ئەم چەند رۆژەی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق دەریدەخات کە عێراق خۆی دەیەوێت پشکەکانی کۆمپانیاکە بکڕێتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار رایگەیاند “حکومەتی عێراق ئێستا دەتوانێت پشکەکانی ئێکسۆن مۆبیل بکڕێتەوە”.  کێڵگەی قورنەی رۆژئاوا-1 دەکەوێتە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق کە سێیەم گەورەترین کێڵگەی نەوتە لە عێراقدا.  ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکا وەبەرهێنەری سەرەکییە لە کێڵگەکەدا، هاوکات کۆمپانیای پێترۆچاینا بە رێژەی 32.7٪ خاوەنی وەبەرهێنانی کێڵگەکەیە، کۆمپانیای ئیتۆچووی ژاپۆنی بە رێژەی 19.6، کۆمپانیای پێرتامیای ئیندۆنیزی بە رێژەی 10٪ و کۆمپانیای بەدواگەڕانی نەوتی عێراقیش خاوەنی 5٪ی وەبەرهێنانی کێڵگەکەیە. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *