لە هەولێر نرخی بەنزین بەردەوامە لە گرانبوون
دەنگ نیوز
پارێزگاری هه‌ولێر ئاشکرایکرد کە چه‌ند هۆكارێك بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و له هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وامن بۆ دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: “چه‌ند هۆكارێك نرخی به‌نزینیان به‌رزكردووه‌ته‌وه، له‌وانه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی و به‌رزی كوالێتی به‌نزین”.
هەروەها پارێزگاری هه‌ولێر ئەوەشی خستە روو، “له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام دەبین بۆ دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین”.
دابەزینی به‌های دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و به‌رزی كوالێتی به‌نزین و هەروەها له‌لایه‌كی دیكه‌وه بەرزبوونەوەی نرخی سووته‌مه‌نی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هۆکارێکن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، کە ئێستا نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە نێوان 600 بۆ 635 دینارە.