کازمی: لیژنەیەک دروستکراوە بۆ ناردنی بوودجەی هەرێم

دەنگ نیوز

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەك پێکهێنراوە و لە ئێستادا كار لەسەر ئەوە دەكات كە بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا رایگەیاند، “ڕێككەوتنی بەغدا و هەرێم لەسەر پڕۆژەی بودجە و مادەی 11 باش بوو و بە وردی كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەنێوان هەردوولا”.  

وتیشی، “ئێمە جددین لە جێبەجێکردنی یاساکە و بەڵگەش بۆ ئەوە ئەوەیە کە ئێستا لیژنەیەك كار دەكات بۆ ناردنی بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان .”

سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، كاردەكەن بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی هێزەكانی عێراق بەسەر هەندێک ناوچەدا كە لە ژێر دەستی گروپە چەكدارەكاندا بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە مانگێکە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندکراوە و ئەمشەویش د. غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، تاوەکو هەرێم پابەندی ماددەی ١١ لە پڕۆژە یاساکە نەبێت، ئەوا حکومەتی فیدڕاڵی بەشە بودجەی هەرێم نانێرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *