لە عێراق نیوملیۆن كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە

دەنگ نیوز

بە پێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا نزیكەی (500) هەزار كەس لە عێراق ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە، لە نێو پارێزگاكانی عێراقیش بەغدا لەپلەی یەكەم دێت بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.

بە پێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا (425) هەزار و (620) كەس ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە، كە زیاتر لە (70) هەزاریان لە هەرێمی كوردستان بوون.

لە ئامارەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە تا ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن و (108)هەزار كەس لە عێراق و هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو رێژەیەش (15) هەزار و (741) كەس گیانیان لە دەستداوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە بڕیارە كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا بگاتە عێراق لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستەی تەندروستی عێراق كردوویەتی لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر، بۆ كڕینی چوار ملیۆن و ( 500 ) هەزار ژەمە ڤاكسین و بەشێكی بەر كوردستان دەكەوێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *