پەرلەمانی ئێران بەنهێنی کۆدەبێتەوە
دەنگ نیوز
پەرلەمانی ئێران کۆبوونەوەیەک لەسەر دانوستانەکانی ڤییەنا و تۆمارە دەنگییەکانی “محەمەد جەواد زەریف” ئەنجام دەدات.
کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی ئێران بە داخراویی دەبێت و تەوەری سەرەکی بریتی دەبێت لە تاوتوێ کردنی دانوستانەکانی “ڤییەنا” سەبارەت بە رێککەتنی ئەتۆمی و تۆمارە دەنگییەکەی “زەریف” کە ماوەیەکە ئەو وڵاتەی پێوە سەرقاڵ بووە.
ھاوکات ئەو کۆبوونەوەیە بەبێ ئامادەبوونی “زەریف” دەبێت و لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمان بەشدار دەبن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی لەبارەی تۆمارە دەنگییەکەوە دەکرێن.