بەیاننامەکان بەھەند وەربگرن

ھەڵگورد نەقیب عومەر: یاساناس

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە دەیان بەیاننامەو سەرنجی یاسایی، هاتنە سەر هێڵی بنكەو بارەگا و کۆنسوڵخانەکانی وڵاتان و یەكێتی ئەوروپا، تایبەت بە سزادراوانی بادینان ناكرێ بەهەند وەرنەگیرێن.

ئەوەی جێی سەرنجە و تێبینی دەكرێ، تائێستا هیچ ئاماژەیەكی ڕوون نییە بۆ چارەسەری ئەو بابەتە.

بێگومان هاتنە سەر هێڵی ئە و لایەنانەی باسمانكرد، كاریگەرییان هەیە لە ڕووی بە نێودەوڵەتیكردنی ئەو كەیسەو کاریگەری دەبی لەسەر ناوبانگی پێگەی هەرێم و نیشاندانی هەرێم بە دنیای دەرەوە.

كە هیچ زەمینەیەكی ئازاد نییە بۆ كاری ڕۆژنامەنووسی و ئازادی ڕادەربڕین و سەروەر نەبوونی یاسا.

بۆیە لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیمان پێمان وایە، دەبێت دەرچەیەك بدۆزرێتەوە بۆ دەربازبوون لەوەی زیاتر كاریگەری ئەو كەیسە تەشەنە نەكا بۆ لەكەدار كردنی زیاتری ناوبانگی هەرێم و دامەزراوەی دادوەری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *