خەڵکی ئەمریکا لە جۆوبایدن نیگەرانن

دەنگ نیوز

دوای کەمتر لە ٥ مانگ لە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، ٦٣%ی ئەمریکییەکان لە کارەکانی “جۆو بایدن” بە گشتی ڕازین، جگە لە پرسی کۆچبەران و چەک.

بەپێی ڕاپرسییەکی ناوەندی “ئەسۆشیەیتد پرێس” و ناوەندی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی “شیکاگۆ”، ٦٣٪ی ئەمریکییەکان لە کارەکانی “بایدن” ڕازین و ئەو ڕێژەیەش ٢ خاڵ بەراورد بە ڕاپرسییەک لە مانگی ئاداری ڕابردوو زیادی کردووە.

ھاوکات ٥٤٪ی ئەمریکییەکان پێیانوایە وڵاتەکەیان بە ئاڕاستەیەکی ڕاست دەڕوات و ٤٤٪یشیان پێیانوایە کە ئەو ڕێگەیەی وڵاتەکەیان گرتوویەتیە بەر ڕاست نییە، ئەو ٥٤٪ی ئەمریکییەکانیش کە گەشبینین بە داھاتووی وڵاتەکەیان بەرزترین ڕێژەیە کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تۆمار کرابێت.

ھەروەها ٧١٪ی ئەمریکییەکان کە ٤٧٪یان کۆمارییەکان بوون، ڕەزامەندی خۆیان دەربڕیوە لە ھەوڵەکانی “بایدن” بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، ٥٧٪یش مامەڵەکردنی سەرۆکەکەیان لەگەڵ بواری ئابوری لا پەسەند بووە، بەڵام ٤٩٪ ئەمریکییەکان دژی مامەڵەی “بایدن”ن لەسەر بابەتی چەک و ٥٤٪یش لەسەر پرسی کۆچ ناڕازین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *