ئێران ئامادەیی باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە راگەیاند

دەنگ نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمەشقەوە رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودیەیە بەهێزتر بکاتەوە و هیوای خواستووە گقتوگۆكانی نێوان هەردوو وڵات ببێتە هۆی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا .

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە دیمەشق پشتڕاستیكردەوە، ئێران بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودییە گفتوگۆی كردووە و ئەو هەنگاوەش بەپشتیوانی عێراق بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئێران ئامادەیە بۆئەوەی  پەیوەندییەكانی لەگەڵ لەگەڵ سعودیە ئاسایی بكاتەوە.

وتەكانی وەزیری دەروەی ئێران لەسوریا داواكاری ئێران لەسوریا بۆبەشداریكردن لەئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سعودییە لەكاتێكدایە پێشترسعودییە  پشتگیری ئۆپۆزسیۆنی سوریای کردووە و  تاران لە ململانێی 10 ساڵەدا دا پشتیوانی هێزەکانی ئەسەدی کردووە بەڵام وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئێران بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەكە تا گرژییەكانی نێوانیان كەمبكاتەوە.

گرژییەكانی نێوان ئێران و سعودییە ل دوای ئەوەی خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەکەی لە تاران لەساڵی 2016 دروستبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *