عێراق بەڕێژەی ٨٦ ٪ پابەندی کەمکردنەوەی نەوت بووە
دەنگ نیوز
عێراق پێشێلی ڕێکەوتنی ئۆپیک دەکات و لە بڕی دیاریکراو زیاتر نەوتی بەرھەمھێناوە.
عێراق لە مانگی نیساندا رۆژانە ٣ ملیۆن و ٩٧ ھەزار بەرمیل نەوتی بەرھەمھێناوە و ئاستی ھەناردەشی بەرزکردۆتەوە بەوەش پابەندییەکانی پێشێلکردووە و لە دوای ئایاری (٢٠٢٠) ەوە گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی بەرھەمھێنان .
رێکخراوی ئۆپێک لە مانگی رابردوو دا ٢٥ ملیۆن و ٢٨٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی بەرھەمھێناوە بەراورد بە مانگی ئادار ٨٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیاتر بووە، ھەر یەکە لە ڕووسیا و ھەشت وڵاتە ھاوپەیمانەکەی دەرەوەی ئۆپێک رۆژانە ١٣ ملیۆن و ٢١٠ ھەزار بەرمیلیان بەرھەمھێناوە و بەراورد بە مانگی پێشتر رۆژانە ١٣٠ ھەزار بەرمیل زیاتر بووە .
پابەندی عێراق بە رێککەوتنەکەوە لە ٨٦٪ بووە و ھەروەھا ئێران کە بەخشراوە لە پابەندییەکان ، بە پاڵپشتی چین ئاستی بەرھەمھێنانی بەرزکردووەتەوە، بە گوێرەی سەرچاوەکانی بازاڕ، لە مانگی نیساندا تاران رۆژانە ئاستی بەرھەمھێنانی بۆ ٢ ملیۆن و ٤٣٠ ھەزار بەرمیل بەرزکردۆتەوە , ئەوەش بەراورد بە مانگی ئادار ١٣٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە زیاتر بووە و بەرزترین ئاستیشی لە دوای مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٩ ەوە بەرھەمھێناوە .