ئاوی ژێر زەوی لە هەرێم ٥٠٪ کەمبووەتەوە
دەنگ نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوو ئاوەڕۆ، وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و دەشڵێت: ئاوی ژێر زەوی ٥٠٪ کەمبووەتەوە.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاوو ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشتر وشکەساڵی لە چەند شوێنێكی هەرێمی کوردستان راگەیەنرا، بەڵام ئێستا وشکەساڵیەکە سەرتاسەری هەرێمی گرتووەتەوە.
وتیشی، ” کەمی بارانبارین کاریگەری کردووەتە سەر ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی، چەند رێکارێک دەگیرێتەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی و لەوانەش دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیان”.
بەڕێوەبەری گشتی ئاوو ئاوەڕۆی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، ” ئاوی ژێر زەوی لەهەرێمی کوردستاندا بەرێژەی٥٠٪ کەمبوەتەوە و لەوانەیە بەهۆی وشکەساڵییەوە چەند شوێنێك دوچاری وشکبوونی بیرەکان بن”.