کار بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاکی دەکرێت
دەنگ نیوز
لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رونیکردەوە: ھەموارکردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاکی رێخۆشکەرە بۆ گێڕانەوەی پارەی دزراو لە دەرەوەی عێراق.
عالیە نسەیف ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: لە ئێستادا سەرقاڵی ھەموارکردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاکین.
گوتیشی: ھەموارکردنەوەی یاساکە رێخۆشکەرە بۆ گێڕانەوەی پارەی دزراو لە دەرەوەی عێراق.
رونیشیکردەوە: لە ئێستادا ھیچ ھەماھەنگییەک لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان نییە بۆ گێڕانەوەی پارەی دزراو لە دەرەوەی عێراق، بەدووریشی نەزانی لەدوای جەژنی رەمەزان کار بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاکی بکرێت