جولی له كارێكی نوێ‌دا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
دەنگ نیوز
ستۆدیۆكانی” مارڤل” ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به چیرۆكی پێكه‌نیناوی یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی خانمه ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی” ئه‌نجلینا جولی” بڵاوكرده‌وه له یه‌كێك له‌و فیلمانه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سینه‌ما نمایش بكرێت.
ڤیدیۆیه‌كه كه ڕیكلامه بۆ فیلمی Eternals” جولی ده‌ركه‌وتووه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین كاری فیلمی ئه‌م خانمه له جیهانی “مارڤل” دا
بڕیار وایه 5 ی 11ی ئه‌مساڵ ئه‌م فیلمه له سینه‌ما پێشكه‌ش بكرێت و تیایدا خانمه هونه‌رمه‌ندی مه‌كسیكی” سه‌لما حایك” به‌شداری كردوه و له ده‌رهێنانی” كلۆی چاو” ه كه براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكاره بۆ فیلمی” نۆمادلاند”