ئەگەر رۆماتیزمت هەیە ئەم رێنماییە بخوێنەوە

دەنگ نیوز

نەخۆشانی ڕۆماتیزم بە هەموو جۆرەکانیەوە ئەوانەی لەسەر چارەسەری درێژخایەنن زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە توشی کۆرۆنـــا ببن و لەوانەیە قورستر بیگرن بەراورد بە کەسی ئاسایی چونکە کۆئەندامی بەرگریان لاوازترە،بۆیە زۆر پێویستە ڤاکسین دژ بە کۆڤید١٩  وەرگرن بە زوترین کات،  دکتۆر هێمن پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی جومگه‌ و ڕۆماتیزم له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌داته‌ ئه‌م نه‌خۆشانه‌.

جیاوازی لە نێوان جۆری ڤاکسینەکاندا نیە هەر کامێک بەردەست بوو دەتوانی بەکاری بهێنیت هەرچەندە ڕای هەندێک لە پسپۆڕانی ڕۆماتیزم وایە کە وا باشترە سینۆفارم چینی بەکارنەهێنرێت بۆ نەخۆشانی ڕۆماتیزم.

ڤاکسین سەد لە سەد ناتپارێزێت لە کۆرۆنا بەڵکو ئەگەری مەترسی توشبوونت کەمتر دەکاتەوە ،بۆیە بەردەوام بە لەسەر ڕێکارە خۆ پارێزیەکان.

ئەو نەخۆشانەی لەسەر ئەم جۆرە دەرمانانەن :
1- کۆرتیزۆن (پریدنزلون) Glucocorticoids کەمتر لە 20 ملگم
2- هایدروكسی كلوروكوین Hydroxychloroquine
3- ئەپریملاست Apremilast
4- سلفاسلازین=سەلازۆپایرینSulfasalazine
5- لفلونماید=ئاراڤا Leflunomide
6- ئەزاپیوپرین=ئمیوران Azathioprine
7- میكوفینولیت=سێڵسێپت Mycophenolate
8- سایكلوسپورین Cyclosporine A
9- تاكرولمس Tacrolimus
10- ئیتانرسپت=ئنبریل Etanercept
11-ئەدالی موماب=هیومێرا Adalimumab
12-ئنفلكسیماب=ڕیمیکەید Infliximab

 ڤاکسینەکە وەرگرن بە بێ ئەوەی گۆرانکاری لە کات و دۆزی هیچ یەکێک لە دەرمانەکاندا بکرێت، بەڵام دەبێت جۆری دووەم دۆزی ڤاکسینەکە هەمان جۆری یەکەم بێت.

1-ئەو نەخۆشانەی لەسەر میتوترکسەیتن Methotrexate تەنها یەک هەفتە دەرمانەکەیان بوەستێنن دوای هەر دۆزێک لە ڤاکسینەکە.
2-ئەو نەخۆشانەی کە پریدنزلون لە 20 ملگم زیاتر وەردەگرن پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی چارەسەرکار بکەن. 
3-ئەو نەخۆشانەی لەسەر سایکلۆفۆسفەماید_cyclophosphamide و ریتوکسیماب_Rituximab ن پزیشکی پسپۆڕی چارەسەرکار بڕیاردەدات کەی و چۆن ڤاکسینەکە وەرگرێ.

تێبینـی: ئەم ڕێنماییانە لە وێبسایتی فەرمه کۆمەڵەی ڕۆماتیــــــزمی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *