ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی سعودییه ده‌كات
دەنگ نیوز
ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه ی جه‌نگی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر دوژمنكارییه‌ك ره‌وانه‌ی سعودییه ده‌كات.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ بۆ چه‌كی ئاسمانی رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی و شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكا له جۆری ئێف ئه‌ی 18دی، گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌ی ئه‌میر سوڵتان له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیيه.
راشیگه‌یاندووه، ئامانج له‌ناردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ سعودییه بۆ به‌هێزكردنی توانای هێزه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوژمنكارییه‌ك كه‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامبدرێت و هاوكات بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئارامییه له‌ناوچه‌كه‌دا.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ بۆ چه‌كی ئاسمانی ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،ئه‌و هه‌نگاوه ئاماده‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌خات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و جێگیركردنی هێزه‌كانی له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كی جیهان كه بییه‌وێت.