جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو دابەزی

دەنگ نیوز

ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوەبینی، پاش ئەوەی دوێنێ نزیکەی 3%ی نرخەکەی لەدەستدا، بەهۆی زیادبونی ژمارەی توشبوان و مردوان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هینستان، کە یەکێکە بەکارهێنەرە سەرەکییەکانی نەوت لە جیهاندا.
 
بەپێی بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو 22 سەنت یان 0.3% دابەزی و بە 66.82 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش 14 سەنت یان 0.2%ی بەهاکەی لەدەستدا و نرخی یەک بەرمیل گەیشتە 63.68 دۆلار.

بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود بە زۆری دۆلاری ئەمریکی بەهێز دەکات، کە بە پێچەوانەوە فشار دەخاتە سەر نرخی نەوت و دەبێتە هۆی گرانکردنی نەوتی خاو بۆ هەڵگرانی دراوی دیکە

لە 24 کاتژمێری ڕابردودا لە هیندستان 343 هەزار و 144 حاڵەتی ڤایرۆسی نوێی CORONA تۆمارکراوە و کۆی ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە زیاتر لە 24 ملیۆن کەس، هاوکات ژمارەی مردوان چوار هەزاری دیکە زیادیکردوە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە لەم هەفتەیەدا پێداویستی سوتەمەنی لە وڵاتەکەدا بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، دوای ئەوەی نزیکەی هەفتەیەک پاش هێرشێکی سایبەر بۆ سەر هێڵی سوتەمەنیی بەنزینخانەکان لە  تەواوی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا روبەڕوی کەمی سوتەمەنی بونەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *