سەرۆکی حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشەکان روونکردنەوە دەدات

دەنگ نیوز

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشكردنە سەر نێردە دیبلۆماسیەكان هاتە دەنگ و راگەیاند، ئەوان بەرپرس نین لەوهێرشانەی دەكرێتە سەر ئەو نێردانە.

فالح فەیاز سەرۆكی دەستی حەشدی شەعبی رایگەیاند، حەشدی شەعبی بەرپرس نییە لە هێرشكردنە سەر نێردە دیبلۆماسییەكان و پشتیوانی لە كاری لەو شێوەیە ناكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حەشدی شەعبی دەستیەكی فەرمی سەر بە حكومەتی عێراقەو پابەندن بە سیاسەتی حكومەتەوە، بۆیە هێرش ناكەنە سەر هیچ نێردەیەكی دیبۆماسی.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردودا لەلایەن گروپە چەكدارییەكانەوە چەندینجار هێرش دەكرایە سەر نێردە دیبلۆماسییەكان، زۆركاتیش حەشدی شەعبی بە ئەنجامدەری ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەكرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *