سەدر داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەكات

دەنگ نیوز

رێبەری رەوتی سەدر داوا دەكات بۆ پشتیوانیكردنی گەلی فەڵەستین دژی هێرشەكانی ئیسرائیل لە عێراق خۆپیشاندانی سەرتاسەری بەشێوەیەكی هێمنانە بەڕێوە بچێت.

موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لەپەیامێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردوەتەوە داوا دەكات سبەی شەممە لەبەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق خۆپیشاندان و گردبونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام بدرێت.

داواش دەكات، لەخۆپیشاندانەكەدا ئاڵای فەڵەستین بەرز دەكرێتەوە و ئاڵاكانی ئیسرائیل و ئەمریكاش بسوتێنرێن.

ماوەی چەند رۆژێكە گرژییەكان لەنێوان گروپە چەكدارەكانی فەڵەستین و سوپای ئیسرائیل روویانداو بەهۆیەوە دەیان كەسی مەدەنی بونە قوربانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *