لەسلێمانی بنکەی خزمەتگوزارییە گەشتیارییەکان دەکرێتەوە

دەنگ نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، بنکەی تایبەت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران لەپارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە.

رۆژی شەممە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی پێشکەشکردنی زانیاری بە گەشتیاران و دیاریکردنی نەخشە گەشتیارییەکان بەزمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی، بنکەیەکی تایبەت بەو مەبەستە لەپارێزگاکە دەکرێتەوە.

هەر بەپێی بەیاننامەکە، پێویستە ئەو بنکەیە زانیاری لەبارەی ناوچە گەشتیاری و شوێنەوارەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و سنوری ئیدارەی راپەڕین بداتە گەشتیاران.

ئەوەش هاتووە، کارمەندانی بنکەکە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی وەڵامی سەرجەم گەشتیاران بدەنەوە لەڕێی ژمارە تەلەفۆنی 07725120235.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *