فراكسیۆنی یەكێتی: دەبێ ئەو کەسانە ئاشکرابکرێن پڕوباگەندە دروستدەکەن
دەنگ نیوز
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌نگۆی “كڕینی كارتی هه‌ڵبژاردن” بڵاوكرده‌وه و داوای له داواكاری گشتی كرد، به‌رۆڵی خۆی هه‌ستێت له‌ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پشت ئه‌و جۆره هه‌واڵه بێ بنه‌ما و ناڕاستانهوهن.
ئاڵا تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی لهرلە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگه‌یاند، له كاتێكدا كه گه‌لی عێراق به په‌رۆشه‌وه ته‌ماشای هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه و شه‌فاف ده‌كات كه له رێگه‌یه‌وه خواستی خۆیان له نێو كه‌شێكی كێبڕكێی ڕاستگۆیانه‌دا ده‌رده‌بڕن، كه‌سانی چه‌واشه‌كار كه چه‌ند په‌یج و ماڵپه‌ڕێكی ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیه‌وه پاره‌یان بۆ دابینده‌كرێت، دێن بۆ به بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆمارێكی هه‌ڵبه‌ستراو كه یه‌كێكیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه سه‌ر به یه‌كێتیه و هه‌وڵی كڕینی كارتی هه‌ڵبژاردن ده‌دات .
ئه‌وه‌شی خستهوڕو، له‌كاتێكدا به‌هه‌موو جۆرێك ئه‌و تۆماره ده‌نگیه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، به‌هه‌مو جۆرێكیش دوره له‌ڕاستیه‌وه و ئێمه خاوه‌نی هیچ كام له‌و ناوانه نین كه له‌تۆمارێكی ده‌نگیدا ده‌هێندرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه له‌دوای ئه‌و فشارانه دێت كه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ست به‌شكست ده‌كه‌ن له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه له‌په‌رله‌مان پێویستمان به ده‌نگی ژن هه‌یه تا به‌هه‌وڵ و ده‌نگی خۆی سه‌ربكه‌وێت.
ئاڵا تاڵه‌بانی داواشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، رۆڵی خۆیان ببینن و ئه‌و كه‌سانه ئاشكرابكه‌ن كه درۆ و بوختان و پڕوپاگه‌نده بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی كه‌شێكی ئیجابی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئەمە لەكلتێكدایە، بڕیارە لە 10ی تشرینی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.