سەدر داوای داخستنی بالیۆزخانەكانی ئیسرائیل دەكات

دەنگ نیوز

لەبەرامبەر گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ڕێبەری رەوتی سەدر داوای دەركردنی نوینەرایەتی و باڵیۆزخانەكانی ئیسرائیل دەكات لەوڵاتە عەرەبییەكان.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر لە تویتەکەیدا رایگەیاند، پێویستە سەرجەم وڵاتە عەرەبییەكان پەلە بکەن لە دەرکردن دیبلۆماتكارانی ئیسرائیل لەوڵاتەكانیان و باڵیۆزەخانەكانیان دابخەن .

وتیشی، پێویستە بایکۆتی سەركاڵای ئیسرائیل بکەن لە ڕووی ئابورییەوە و فشاری گەورە بخەنە سەر ئەو وڵاتە لەبەرامبەرراگرتنی هێرشەكانی بۆسەر فەلەستین.

ڕێبەری رەوتی سەدر، داوا دەكات دەوڵەتانی عەرەبی وەك دروستكردنی فشار سەرجەم پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل رابگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *