كۆمسیۆن فۆرمی وەرگرتنی كارمەندان بڵاودەكاتەوە

دەنگ نیوز

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق فۆرمی وەرگرتنی کارمەند بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان بڵاودەکاتەوە، ھەرێمی کوردستانیش زیاتر لە ٣٠ ھەزار کارمەندی پێویستە.

“حسێن رەقیب”بەرێوەبەری دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەنگ نیوزی راگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە لەم ھەفتەیەدا فۆرمی وەرگرتنی کارمەند بە شێوەی گرێبەست بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان بڵاوبکرێتەوە.

گوتیشی، ھەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە ٣٠ ھەزار کارمەند ھەیە بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەولێر و دھۆک، ئەو کەسانەی ئەو فۆرمەش پڕ دەکەنەوە دەبێت بڕوانامەی لە ئامادەیی کەمتری نەبێت ، ھەروەھا خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانیش دەتوانن فۆرمەکە پڕ بکەنەوە، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە و ھاوپێچکردنی داواکارییەکان فۆرمەکان دەگەڕێننەوە بۆ بنکەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لە پارێزگاکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *