عەممار حەکیم داوادەکات قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بخرێنە پڕۆگرامی خوێندنەوە

دەنگ نیوز

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە داوا دەکات قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بخرێتە پڕۆگرامی پەروەردەو خوێندنەوە.

عەممار حەکیم رایگەیاند: لە رۆژی نیشتمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا سەری رێزونەوازش بۆ قوربانییەکانی ئەو کارەساتە مرۆییە دادەنێن و ھاوڵاتیانی عێراق بەسەرجەم پێکھاتەکانییەوە بونەتە قوربانی تاوانەکانی رژێمی پێشوو و دواتر گروپە تیرۆریستییەکان.

عەممار حەکیم داواشی کرد بەجددی ئاوڕ لە قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بدرێتەوەو جگە لە بۆنە رەسمییەکان، ئەم پرسە لە پڕۆگرامی پەروەردەو خوێندنیش ئاماژەی پێبدرێت، بەپێویستیشی زانی ھەوڵەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە یەکبخرێن بۆئەوەی لەداھاتوودا کارەساتی مرۆیی لەوجۆرە لە عێراقدا، روونەدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *