بەھۆی زیادبوونی خواست نرخی زێر بەرزبوەوە

دەنگ نیوز

نرخی زێڕ لەبازارە جیھانیەکان بەردەوامە لەبەرزبونەوە ئەوەش بەھۆی زیادبونی خواستی ھەریەک لە چین و ھندستان لەسەر کڕینی زێڕ.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ و بۆرسە جیھانیەکان نرخی زێڕ بەبەرزبونەوە دەستی پێکرد و ھەر ئۆنسەیەک بە ١٨٥٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

شارەزایانی بازاڕی زێر پێیانوایە ئەم بەرزبونەوە کاتیەو بەھۆی کەمبونەوەی کاریگەریەکانی کۆرۆنا و ئاسایبونە وەی دۆخی ئابووری جیھان خواست لەسەر زێر کەمدەبێتەوە بەوەش ئەگەری دابەزینی نرخەکەی بۆ کەمتر لە ١٧٠٠ دۆلار بۆھەر ئۆنسەیەک ھەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *