“پنتاگۆن گەورترین سوپای نهێنی پێکهێناوە”
دەنگ نیوز
رۆژنامەی نیوز ویکی ئەمریکی راپۆرتێکی لەبارەی کارە نهێنییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتوە، پنتاگۆن گەورەترین سوپای نهێنی پێکهێناوە.
رۆژنامەی نیوز ویک لەراپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پنتاگۆن گەورەترین سوپای نهێنی پێکهێناوە کە ژمارەیان 60 هەزار سەربازە و لەژێر کۆنترۆڵی هیچ دامەزراوەیەکی دیکەی ئەمریکادا نییە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، زۆربەی ئەو سوپا نهێنییە بەناوی هەڵە تۆمارکراون و هیچ ناسنامەیەکیان نییە، بەتەواوەتی نهێنییە.
ئاشکراشیکردوە، پلەبەندی نهێنی ئەو سوپایە دە هێندەی دەزگای ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا(CIA)یە و بەجلی سەربازیی و مەدەنییەوە خزمەت دەکەن، بەشێوەی هاوڵاتی مەدەنی و لەسەر ئینتەرنێت و لەژیانی راستەقینەدا رۆڵدەبینن.
ئەوەشی وتوە کە بەشێک لەو سوپایە هەندێک خۆیان لەناو پرۆژە بازرگانییەکاندا دەشارنەوە و ئەرکی خۆیان جێبەجێدەکەن.
رۆژنامەکە ئەوەشی درکاندوە، بە دو ساڵ لێکۆڵینەوە زانیارییەکانیان لەبارەی ئەو سوپا نهێنییەی پنتاگۆن کۆکردۆتەوە.