گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ دەکرێت

دەنگ نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم باس لەهەنگاوەكانی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021 دەكات و رایدەگەیەنێت “ئامادەكردن بۆ هەنگاوەكانی دوای تێپەڕاندنی بودجەكراوە”.

دوای نەبوونی هەشت ساڵ لە بودجەی هەرێمی كوردستان دێت، كە لە ساڵی 2013 و تا 2021 هەرێم بەبێ یاسای بودجە ماوەتەوە، لە 11ی ئایار، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەیاسایی بودجەی 2021ی هەرێمی واژۆ كرد و بەمەبەستی پەسەندكردن رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێكدا زارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەسەرپەرشتی ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابوری و بە بەشداری ڕابەر سدیق بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابوری و ڕاوێژكار و سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەكان، تایبەت بە پرسی بودجەی هەرێم لە دیوانی وەزارەت، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوە چوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجە كراوە و سەرجەم بڕگەكانی لەلایەن وەزیر و بریكار و سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەكانەوە تاوتوێكرا و خۆ ئامادەكردن بۆ هەنگاوەكانی دوای تێپەڕاندنی بودجەكرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *