مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکاتەوە
دەنگ نیوز
لە چوارچێوەی پرۆگرامی مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە مەشق و راهێنانی پێشمەرگە دەستپێدەکاتەوە.
لیوا عەبدوڵڵا کەریم بەرێوەبەری مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: “لە ژێر رۆشنایی پرۆگرامی مەشق و راهێنانی دەرچوو لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی، دەست بە پرۆسه‌ی مه‌شق دەکەینەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی لە بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی داندراوه، كاته‌كانی به‌رێوه‌چوونی مه‌شق و راهێنانه‌كان و ئه‌و خولانه‌ی پێویسته، به‌سه‌ر لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شكراوه و له‌كاتی خۆیان ئه‌نجامده‌درێت.