کۆمسیۆن لەبارەی دەنگدان روونکردنەوە دەدات
دەنگ نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەر دەنگدەرێک پێویستە لەو بازنەی هەڵبژاردنە دەنگ بدات کە لە شارەکەی خۆیدایە و لە دەرەوەی ئەو بازنەیە مافی دەنگدانی پێ نادرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ دەنگدەرێک بۆی نییە شارەکەی خۆی و بازنەی هەڵبژاردنی شارەکەی خۆی جێبهێڵێت”.
لەبارەی هۆکاری ئەو بڕیارەوە غەلای وتی، ” زانیارییەکانی هەر دەنگدەرێک تەنها لەو بازنەی هەلبژاردنە تۆمار کراوە کە دەنگدەرەکە تێیدا نیشتەجێیە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “کۆمیسیۆن هەر زانیارییەک لەبارەی دەنگدەر و پەنجەمۆر و شوێنەکەی کە پەیوەندیدار بێت بە گواستنەوەی بۆ شوێنێکی تر لەسەر کارتی دەنگدانەکەی دەخوێنێتەوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاروایە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت.