چوار مەرزی نوێ لەعیراق دەكرێنەوە
دەنگ نیوز
دەستەی خاڵە سنوریەكانی عیراق لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە داواكاری كردنەوەی چوار مەرزی تری نێودەوڵەتی پێكدەهێنێت.
عومەر وائلی سەرۆكی دەستەی خاڵە سنوریەكانی عیراق رایگەیاندوە:” داواكاری كردنەوەی چوار مەرزی نوێی نێودەوڵەتی رەوانەی دەستەكەمان كراوە”.
باسی لەوەشكردوە:” هەر چوار مەرزەكە پەیوەندی بە پارێزگاكانی بەسرەو سلێمانی و موسەناو واستەوە هەیە و رەوانەی ئەنجومەنی خاڵە سنوریەكان كراوە كە پلەی ئەندامانی ئەنجومەنەكە لە بەڕێوبەری گشتی تێناپەڕێت”.
جەختیكردوەتەوە:” ئەنجومەنی خاڵە سنوریەكان داوای پێكهێنانی لیژنەیەكیان بۆ ئەو داواكاریانە كردوە”.
لەبارەی كردنەوەی مەرزێكی نوێ لەسنوری پارێزگای سلێمانی سەرۆكی دەستەی خاڵە سنوریەكانی عیراق وتوویەتی:” كردنەوەی هەر مەرزێك لە هەرێمی كوردستان بەپێی مەرج دەبێت كەلەچوارچێوەی یاساكانی حكومەتی فیدڕاڵی عیراق بێت”.