عێراق و ئەمریكا لەسەر كشانەوەی هێزەکان دەگەنە رێككەوتن

دەنگ نیوز

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و جەنەڕاڵ كینیس ماكینزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، رۆژی پێنجشەممە 20ی ئایاری 2021، كۆبوونەوە و لەسەر دانانی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی ئەنجامەكانی خولی سێیەمی وتووێژی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا و بەردەوامبوونی كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق گفتوگۆیان كرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیران لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، مستەفا كازمی پێشوازیكرد لە ماكینزی و لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆیان كرد لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی .

لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، مستەفا كازمی و شاندەكەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا رێككەوتون لەسەر ئەنجامدانی یەكەمین دانیشتنی لیژنەی هونەریی، بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەنجامەكانی گەڕی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا و بەردەوامبوونی كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *