بارسا نێوانی خۆی و هالاندی یەکلایکردەوە

دەنگ نیوز

پاش ئەوەی دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو سەبارەت بەوەی یانەی بارسا هاوینی ئەمساڵ گرێبەستی هالاند یەکلای دەکاتەوە بەڵام بارسا بڕیاریداوە واز لەو بیرۆکەیە بهێنێت .

هالاند ئەمساڵ ئاستێکی بێ وێنەی پێشاندا لەگەڵ یانەی بروسیادۆرتمۆندا بۆیە ناوبراو زۆر زوو کەوتە بەرچاوی یانە گەورەکان ، یانەی بارسا یەکێک بوو لەو یانانەی زۆر زوو ویستی ئەم ئەستێرەیە بۆخۆی پەلکێش بکات بەڵام بەرزی گرێبەستەکەی و کۆتایی گرێبەستی مێسی دوو بەربەستی سەرەکین لەوەی بارسا نەتوانێت بە ئاسانی ئەم ئەستێرە بگوازێتەوە .

لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری هونەر بارسا ڕایگەیاند لە ئێستادا بیر لە کڕینی هالاند ناکەینەوە و دەمانەوێت هاوینی داهاتوو گرێبەستی ئەم یاریزانە یەکلای بکەینەوە ، ئێمە دەمانەوێت هاوینی هەمساڵ گریبەستی مێسی نوێ بکەینەوە چونکە ناوبراو چەند ڕۆژێکی دیاریکراوی ماوە لەگەڵ یانەی بارسالۆنە .

بارسا دەیەوێت گرێبەستی هالاند بکاتە دیاری بۆ نوێکردونەوەی گرێبەستەکەی خۆی و پێیان ڕاگەیاندوە گەر بەردەوام بێت لەگەڵ بارسا ئەوە هاوینی داهاتوو یەکەمین گرێبەست هالاند دەبێت بۆ یانەی بارسا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *