رێکخراوی پەیامنێران رێگریکردن لە تیمی دەنگ نیوز سەرکۆنەدەکات

دەنگ نیوز

ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان رێگری لە تیمی میدیایی دەنگ نیوزکرا رووماڵی گردبوونەوەی کوردانی رۆژهەڵات بکرێت و رێکخراوی پەیامنێرانیش ئیدانەی رێگری کردنەلە دەکات.

دەقی بەیاننامەکەی رێکخراوی پەیامنێران:

ئەمڕۆ ھەینی ٢١ـی ٥ـی ٢٠٢١ لە شاری ھەولێر رێگری لە تیمی رۆژنامەنووسی دەنگ نیوز کراوە.

لەلایەن ھێزێکەوە رێگری کراوە لە پەیامنێری ماڵپەڕی دەنگ نیوز ھەردی ئاری کەریم و رێگەیان نەداوە کاری میدیایی خۆی ئەنجامبدات.

ئەم رێگری کردنانە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بەرامبەر رۆژنامەنووسان جێی نیگەرانییەو ئیدانەی دەکەین.

ئێمە لە رێکخراوی پەیامنێران، ئەم ھەڵسوکەوتانە بەرامبەر بە پەیامنێرانی دەزگاکانی راگەیاندن، بە پێشێلکاری دەزانین و داوادەکەین ھێزە ئەمنییەکان، ھاوکاری دەزگاکانی راگەیاندن بن.

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان

٢١ـی ٥ـی ٢٠٢١
ھەولێر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *