شێروان عەوڵا: له کوردستان پێویستمان به‌یاسایه بۆ میدیای ئه‌لکترۆنی
دەنگ نیوز
شێروان عەوڵا، بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێر بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت “له هه‌رێمی کوردستان پێویستمان به‌یاسایه بۆ بواری میدیای ئه‌لکترۆنی و سۆشیال میدیا بە نیازی هەموارکردنی ڕێنمایی تایبەت بە مۆڵەت دان بە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و ڕادیۆین بەنیازین مەرج بۆ مۆڵەت دان بە تەلەفزیۆن و ڕادیۆ دابنێین، دەشڵێت”له هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی 140 که‌ناڵی تەلەفزیۆنی و 200 ڕادیۆمان هه‌یه‌مۆڵه‌تپێدراومان هه‌یه پێمان وانییە ئەو هەموو کەناڵە پێویست بێت.”
لەسەرەتای وتووێژەکەدا بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی ” ئێمه له هه‌رێمی کوردستان پێویستمان به‌یاسایه بۆ بواری میدیای ئه‌لکترۆنی و سۆشیال میدیا، ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه ته‌نها کاری مۆڵه‌تپێدان و چاودێریکردنی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنە بە بینراو و بیستراو ته‌نانه‌ت گۆڤار و ڕۆژنامه‌ش به‌پێی یاسای ژماره (35) له‌ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری نییه به‌ڵکو به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی له‌ئه‌ستۆی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستانه که به‌پێی یاسا دیاریکراوه ئه‌وه‌ی که لای ئێمه مۆڵه‌تی پێده‌درێت ته‌نها ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه، ته‌له‌فزیۆنیش دابه‌ش ده‌بێت سه‌ته‌لایتمان هه‌یه جیهانییه، وه سه‌رتاسه‌ریمان هه‌یه ناوخۆ سه‌رتاسه‌رییه له‌سه‌رئاستی هه‌رێمی کوردستان، وه لۆکاڵیشمان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی شاره‌کان به‌گشتی.”
بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە لە ئێستادا سەرقاڵی هەموارکردنەوەی ئەو ڕێنماییەن کە مۆڵەت دەداتە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بیستراو و بینراو، لەو ڕوەوە وتی ” ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێت وە بۆ داهاتوو خه‌ریکین هه‌ندێک بڕگه‌ی ڕێنمایی ژماره (1) ی ساڵی 2014 هه‌موارده‌که‌ینه‌وه زیاده‌شی ده‌خه‌ینه سه‌ر به‌هۆی ئه‌و پێشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆژیانه‌ی که هاتوونه‌ته‌پێش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گۆڕانکاریانه به‌ڕاستی ئێمه ده‌مانه‌وێت بۆ داهاتوو پلانمان ده‌بێت.”
سەبارەت بەگواستنەوەی دیمەنی ڕاستەوخۆی خۆسوتاندنی پەنابەرێکی کوردی ئێران لەشاری هەولێر، هەروەها چەند حاڵەتێکی تری لەوجۆرە بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە دەڵێت “ئێمه ڕێنماییه‌کمان هه‌یه به‌پێی ئه‌و ڕێنماییه چوار لایه‌ن به‌رپرسن له‌هه‌ڵوه‌سته‌کردن و دیاریکردنی سه‌رپێچیه‌کان ئه‌و کاته داوا له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌کرێت بۆ گرتنەبەری ڕێ و شوێن یه‌کێک له‌وانه دادگایه، داواکاری گشتییه، سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانه، هەروەها ژوری مۆنیته‌رینگه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، ئه‌و بابه‌ته‌ی که بینیمان دیمه‌نێکی ناخۆش بوو به‌داخه‌وه چه‌ند که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاند مایکیان هه‌بوو له‌وێ، وه چه‌ند که‌ناڵێک له شاشه‌کانیان بڵاویانکرده‌وه له‌سۆشیال میدیاش به‌شێوه‌یه‌کی فراوان بڵاوبویه‌وه، ئه‌وه پۆلێن ده‌بێت به‌سه‌ر سێ شێواز، ئێمه وه‌کو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌رپرسیارێتیمان هه‌یه له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کان کاتێک که مۆڵه‌تمان پێداون کۆمه‌ڵێک مه‌رج هه‌یه ئه‌وان گرێبه‌ستییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ندبن کاتێک له‌و مه‌رجانه لاده‌ده‌ن ئێمه ده‌توانیین له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌کان لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ین.”