تورکیا: ئۆپەراسیۆنەکانمان لەکوردستان لەچوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتییە
دەنگ نیوز
خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێلناکەن.
خڵوسی ئاکار لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەکرد، هێزە چەکدارەکانی تورکیا تەنیا پارتی کرێکارانی کوردستان دەکاتە ئامانج و نایەوێت زیان بەر کەسانی مەدەنی بکەوێت لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا.
لەدرێژەدا وەزیری بەرگری تورکیا وتی: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لەکوردستان لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بەڕێوەدەچن.
لە 23ی مانگی نیسانی رابردوو تورکیا چەند ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای دهۆک دەستپێکرد.