به كتێب و كولتوور بەرەنگاری شەڕ دەبێتەوە
دەنگ نیوز
كامیران كه‌مال (25 ساڵ)، ناتوانێت له ئاست وێرانكاریی و ده‌ربه‌ده‌ری شاره‌كه‌یدا ته‌نیا وه‌ك بینه‌رێك بمێنێته‌وه، هه‌وڵده‌دات به كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی (ئۆرشینا) بۆ فرۆشتن و خواستنی كتێب و هاندانی گه‌نجان بۆ كلتور، مۆمێك له تاریكی‌دا دابگیرسێنێت.
بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه به‌دڵی گه‌نجانی گه‌ڕاوه‌ی شنگاله، به‌ڵام جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ئاسان نییه، چونكه به‌لای دامه‌زرێنه‌ری كتێبخانه‌كه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه “ته‌حه‌دای شه‌ڕ و مه‌زهه‌بگه‌رایی و چاره‌سه‌ری وێرانكارییه‌كانه له‌رێی كتێب و كلتوره‌وه”.
پێش ساڵی 2014، كامیران و خێزانه 10 كه‌سییه‌كه‌ی به بارودۆخێكی دارایی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕن، بۆیه ناچاره دوای ته‌واوكردنی قۆناغی ئاماده‌یی واز له خوێندن بهێنێت، تا كاته‌كانی بۆ كاركردن له ده‌ره‌وه‌ی شار و به ئامانجی دابینكردنی بژێوی ته‌رخانبكات، كامیران كه‌مال بۆ (كه‌ركوك ناو) واده‌ڵێت.
ده‌چێته شاری شه‌قڵاوه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، له‌وێ كارده‌كات و هه‌وڵده‌دات پاره بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆ كۆبكاته‌وه، به‌ڵام پلانه‌كانی له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ئابی 2014ی داعش بۆ شنگال تێكده‌چێت، كاتێك خێزانه‌كه‌ی به‌هۆی ئایینه‌كه‌یانه‌وه (ئێزیدیین) له ترسی رفاندن و كوشتن ئاواره ده‌بن.
كامیران واز له كاره‌كه‌ی ده‌هێنێت، ده‌چێته‌وه لای خێزانه‌كه‌یی و له خانویه‌كی ته‌واونه‌كراوی شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌بن، تا دواتر بۆ كه‌مپی بێرسیڤی ئاواره‌یی له دهۆك ده‌گوازنه‌وه.
ئه‌و بارودۆخه تا 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت؛ كامیران له نێوان شنگال و كه‌مپه‌كه‌دا هاتوچۆ ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه تا له 2020دا به یه‌كجاری كه‌مپ به‌جێده‌هێڵن.
كامیران ساڵانی ئاواره‌یی له كه‌مپ به خوێندنه‌وه به‌سه‌رده‌بات، “ته‌واوی رۆژه‌كان سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه بوم، نزیكه‌ی 400 كتێبم خوێنده‌وه، هه‌مویان كتێبی ئه‌لیكترۆنی و له‌رێی ئینته‌رنێته‌وه بون، چونكه كتێبخانه‌ی ماڵه‌كه‌م له شنگال له‌ده‌ستدا كه زیاتر له 100 كتێبی تێدابوو”.
“ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئه‌لیكترۆنیم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كتێب راگه‌یاند، هه‌زاران كتێبم له‌ئینته‌رنێت كۆكرده‌وه، ده‌ستمكرد به خوێندنه‌وه و له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆم له فه‌یسبوك كورته‌یه‌كم له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ش بڵاوده‌كرده‌وه” كامیران وای وت.
ورده‌ورده خه‌ڵك كاردانه‌وه‌یان بۆ بڵاوكراوه‌كانی كامیران ده‌رباره‌ی كتێبه‌كان له فه‌یسبوك ده‌بێت، بۆیه ئه‌ویش زیاتر په‌ره به بیرۆكه‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌مجاره‌یان ده‌ستپێشخه‌ری خواستنی كتێب ده‌كات بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی له كه‌مپن و ده‌یانه‌وێت بخوێننه‌وه.
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ژێر ده‌ستی داعش، كامیران ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ شنگال، ئه‌گه‌ر لانیكه‌م بۆ چه‌ند رۆژێكیش بێت، “گه‌ڕامه‌وه بۆ شنگال و ماڵه‌كه‌مانم به وێرانی و به‌دبه‌ختی بینی”.