بەهۆی بۆردوومانی تورکیا چەند گوندێکی دهۆک بێئاودەبن

دەنگ نیوز

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆسەر چەند گوندێکی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک رووبەری کشتوکاڵی سوتان.

لەوبارەیەوە چەند میدیایەکی ئاگادار بڵاویانکردەوە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە زیان بەر ژمارەیەک بۆری سەرەکی ئاوی چەند ناوچەیەکی پارێزگای دهۆک کەوتووە و بەهۆیەوە ئاوی ئەو ناوچانە بڕاوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لەپارێزگای دهۆک بە میدیا لۆکاڵییەکانی راگەیاند، هێزەکانی تورکیا بەبیانووی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان، هەستاون بە بڕینی چەند سەرچاوەیەکی ئاو لەگوندەکانی نزیک چیای کیستە، لەنزیک ناحیەی کانی ماسی.

ساڵانێکی دوورودرێژە هێزەکانی تورکیا دژی چەکدارانی کورد بۆردومان و ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن و لە 23ی نیسانی ئەمساڵیشەوە بەبیانووی هەبوونی بنکە و بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستان، لەڕێی چەند ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییەوە ناوچەکانی هەرێمی کردووەتە ئامانج.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *