شێخ نەهرۆ: هیچ كاندیدێكمان بۆ هەڵبژارنەكان نییە
دەنگ نیوز
سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهاندا رایگەیاند، هەمو حزب و لایەنەكان لەهەڵبژاردنی داهاتودا لەروانگەی ئێمەوە وەكو یەكن و بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو هیچ لیست و كاندیدێكیان نیە.
شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهاندا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە پشتگیر و پاڵپشتی میللەتەكەمانین، ئێمە لەگەڵ ئەو هەنگاوانەداین كە میللەت پێیخۆشە، داخوازی میللەتی چی بێت ئێمە پاڵپشتی لەو داخوازیانە دەكەین.
لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیشدا وتی: لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا ئێمە پاڵپشتی ئەو كەسانە دەكەین كە میللەتەكەمان هەڵیدەبژێرێت.
دووپاتیشیكردەوە كەهیچ كاندیدێكیان نیە بۆ هەڵبژاردنەكان و لیستی ئەوان تەنها میللەتە و ئەوان لەگەڵ میللەتدان.