نزیکەی ٧ هەزارعێراقی لەهندستان گەڕێندراونەتەوە

دەنگ نیوز

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عراق رایگەیاند كە تا ئێستا، ھەزار و ٦٦٩ عێراقی لە ھیندستان گەڕێندراونەتەوە وڵات.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا ھێڵی ئاسمانیی عیراق پێنج گەشتی ئاسمانیی بە ئامانجی ھێنانەوەی ئەو عیراقییانەی كە لە ھیندستانن، ئەنجامداوە و ھاتووە: “لە میانی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەكاندا، ھەزار و ٦٦٩ عێراقی لە ھیندستانەوە گەڕێندراوەنەتەوە وڵات”.

پێشتر كیفاح حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی ھێڵی ئاسمانیی عیراق، رایگەیاندبوو، لەم مانگەدا، گەشتی ئاسمانیی بە ئامانجی ھێنانەوەی ئەو عیراقییانەی كە لە ھیندستانن، ئەنجام دەدرێت.

پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاندبوو، بەھۆی مەترسیی رەوشی كۆرۆنا لە ھیندستان و وەك ھەنگاوێك بۆ رێگرتن لە گواستەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق لەگەڵ ھیندستان ھەڵپەسێدراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *