هاتووچۆی هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دەنگ نیوز

هاتوچۆی هەولێر لەڕونكردنەوەیەكدا هاوڵاتیان و شۆفێرانی تەكسی ئاگادار دەكاتەوە كە مەرج نییە لەكاتی كڕین و فرۆشتنی تەكسی لۆگۆ و لەزگە و كارتی بۆ كرابێت، دوا وادەش بۆ شۆفێران دیاری دەكات تا بچن ئەو پێداویستیان تەواو بكەن.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند،، هاووڵاتیان و خاوەن و شوفێرانی تاكسی ئاگادار دەكەینەوە كە بۆ رایی كردنی مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی تاكسی مەرج نیە لۆگۆ و لەزگە و كارتی بۆ كرابێت و ئەو رێكارانە بەجیا دەكرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەر هاووڵاتیەك بیەوێت كڕین و فرۆشتن بە تاكسی بكات ئازادە و كارەكانی باج و لەزگە و بایۆمەتری تەنها بۆ شوفێرەكە دەكرێت نەك خاوەنەكەی.
لەلایەكی ترەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، دوا وادە بۆ لێدانی لەزگە و لۆگۆ و كارتی زانیاری تاكسی 1ی مانگی 8ی ئەمساڵە، لەدوای ئەو وادەیە هەر شۆفێرێك پابەند نەبێت دەست بەسەر تاكسیەكەیدا دەگیرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *