دەرمانی قڕکەری مێروو بۆ جووتیاران دابین دەکرێت
دەنگ نیوز
دوای بڵاوبونەوەی مێرووی سن لەناو دەغڵودانی سنوری قەزای سەیدسادق، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سەید سادق بە دوو قۆناغ بڕی زیاتر لە ٧٠٠ لیتر دەرمانی قڕکەری بەخشییە جوتیارانی ناوچەکە.
کە بڕی ٤٠٠ لیتر لە قڕکەرەکە بێ بەرامبەر دابین کراوە، بە ھاناوەچوونی جوتیاران دوای راپۆرتێکی کوردسات نیوز ھات کە کێشەی جوتیارانی خستەروو، جوتیاران داوایان لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێم کرد بۆ تەرخانکردنی بڕی زیاتری دەرمانی قڕکەر.