داوای راگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و توركیا دەكرێت

دەنگ نیوز

ئەندامێكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، داوای لەحكومەت كرد، كارتی راگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ توركیا بەرامبەر بە گرتنەوەی ئاو بەكاربهێنێت.

فورات تەمیمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی پەیوەندیەكان داوایان لەحكومەت كردوە، بۆئەوەی لەڕێگەی بەشی ئاوی وەزارەتی دەرەوە، لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان رێكاری پێویست بگرێتەبەر بەرامبەر بە توركیا و كارتی فشاری بەهێز بەكاربهێنن.

وتیشی”تەنها كارتی فشاری عێراق لەدۆسیەی گرتنەوەی ئاو بەرامبەر بە توركیا، بەكارهێنانی كارتی بازرگانی و دۆسیەی ئابوریە، چونكە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردو وڵات ساڵانە دەگاتە دەیان ملیار دۆلار، بەمەش عێراق دەتوانێت فشارەكانی توند بكاتەوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی دروستكردنی بەنداو لەسەر روباری فورات لەلایەن توركیاوە، عێراق مەترسی دروستبونی قەیرانی ئاوی هەیە و بەشێكیش لە روبار و دەریاچەكان بەرەو وشكبوون دەچن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *