وەزارەتی ناوخۆ: ێستگەکانی دەنگدان دەپارێزین

دەنگ نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا هێزەكانیان دەستیان بەسەر 5000 هەزار چەكی بێمۆڵەتدا گرتووەو هاوكات بەڵێن دەدات لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا بنکە و وێستگەکانی دەنگدان بپارێزێت.

خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق  رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ لەڕێگای دەزگای دژە تیرۆر و ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچەکانی باشور بۆ سنووردارکردنی چەک و دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت هەڵمەتێكی ئەنجامداوەو لە ماوەی هەڵمەتەكەدا  5000 چەک لە نێوان سوک و مامناوەنددا دەستی بەسەردا گیراوە.

وتیشی، وەزارەتی ناوخۆ و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق  لێكتێگەیشتنێكیان واژووكردووە و وەزارەتی ناوخۆ بەڵێنیداوە پارێزگاری لەوێستگەکانی دەنگدان بكات و لەڕێگەی  تیمی مۆبایل، پاڵپشتی لۆجستی پێشكەش بەو شوێنانە بكات كە سندوقی دەنگدانیان لێدانراوە و هاوكات ئەمنیەت و ئاسایشیش  بۆ ناوەندەكانی دەنگدان دابین بكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *