پرۆژەیاسای بوودجەی ھەرێم لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند نەکراوە

دەنگ نیوز

تا ئێستا پرۆژەیاسای بودجەی ھەرێم لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند نەکراوە، ئەندامێکی لیژنەی دارایش دەڵێت، چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.

سەرکۆ ئازاد ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی بەدواداچونەکانیان وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی بودجە، پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١یان تەواوکردوە، لیژنەی دارایی پەرلەمانیش ھەموو ئامادەکارییەکی کردوە بۆ گەیشتنی پرۆژەیاساکە، بەڵام تا ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند نەکراوە.

وتیشی، یەکێک لە ھۆکارەکانی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران، نەناردنی پشکی ھەرێمە لەلایەن بەغدادەوە، پرسی کورتھێنان و پلەبەرزکردنەوە و پرسی لێبڕینی مووچەش ھۆکاری دواکەوتنی پەسەندکردنی پرۆژەیاساکەیە.

راشیگەیاند، ھیچ بیانویەک نەماوە بۆ نەناردنی پرۆژەیاساکە بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئێستاش چاوەڕوانی ناردنی پرۆژەکە دەکەن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *