پێشمه‌رگه: ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ موسڵ
دەنگ نیوز
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ئاشكرایده‌كات هێزه‌كانیان تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی موسڵ ده‌كه‌ن، دوای پێكهێنانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپادا، به‌ڵام به‌غدا ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ جموجۆڵێكی پێشمه‌رگه له سنوری حكومه‌تی فیدراڵیدا هه‌بێت.
هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، دوای چه‌ندین مانگ له گفتوگۆ و دانوستان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی هاوبه‌ش رێككه‌وتون بۆ ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، موسڵ و دیاله.
لیوا تاریق سلێمان هەرنی، فەرماندەی پێشمەرگە و لێپرسراوی میحوەری تلسقوف لە دەشتی نەینەوا رایگەیاند “چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له نێوان پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا پێكهێنراون و له كۆبونه‌وه‌كاندا تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كراوه بۆ موسڵ، ئه‌وه‌ش دوای دیاریكردنی شوێنه‌كانی جێگیربونی پێشمه‌رگه له رێككه‌وتنی هه‌ردولا”.
ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه ده‌كه‌وێته دوای پێكهێنانی ناوه‌ندی هاوبه‌ش، كه ئێستا له كه‌ركوك و دیاله و مه‌خمور پێكهێنراون، به‌وته‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه.
لیوا تاریق سلێمان گوتیشی: بێگومان پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ موسڵ، به‌پێی زانیاری من ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر تیایدا جێگیربوین، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو لایه‌كدایه”