کازمی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکانی تەحریر پێکدێنێت

دەنگ نیوز

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بو، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف لە روداوەکانی گۆڕەپانی تەحریر دەکەن. 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیامێکدا رایگەیاند، پشتیوانی لەئازادی و بەئاشتی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکەن و فەرمانیان دەرکردوە بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و بەکارنەهێنانی توندوتیژی بەرامبەریان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر گرژییەکانی ئەمڕۆی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر پێکهێناوە، پاراستنی ئاسایشی وڵات ئەرک و بەرپرسیاریەتی هەموانە و دەبێت هەموان لەپاراستیندا رۆڵ ببینن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *