توركمان و عه‌ره‌ب دژی گەڕانەوەی پێشمەرگەن بۆ کەرکووک
دەنگ نیوز
به‌ره‌ی توركمانی و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك، به پێكهێنانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه قایل نین، ده‌یانه‌وێت دۆسیه‌ی ئه‌منی ته‌نیا له ده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵیدا بمێننه‌وه.
ئه‌و ناڕه‌زاییه له كاتێكدایه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان دوای چه‌ندین مانگ له گفتوگۆ و دانوستان رێككه‌وتن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی هاوبه‌ش بۆ كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا و دیاله.
یه‌كشه‌ممه 23ی ئایاری 2021 و دوای چوار ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار ژمارەیەک ئەفسەری پێشمەرگە ده‌وامیان له كه‌ركوك ده‌ستپێكرده‌وه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی نوێنه‌راتیكردنی هه‌رێمی كوردستان له ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی عیراقدا، كه باره‌گاكه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن.